بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران و عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق ڕۆژی سێشەممە ئپاش کۆبوونەوەیەکی دوولایەنە لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران ڕێکەوتنامەیەکی هاوکارییان واژۆ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا یادداشتێکی هاوکاری لەبارەی ئاسایشی گشتی و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ئەربەعین ئیمزای لەسەر کرا.
لای خۆیەوە وەزیری ناوخۆی عێراق ئاماژەی دا بە تێچووی زۆری سەفەری ئاسمانی و وتی: تێچووی سەردانی ئاسمانی زۆرە و خەڵک پێیان باشە بەشێوەی زەمینی سەفەر بکەن و ئێمەیش هەموو ئاسانکارییەک لەمبارەوە دەکەین.
Your Comment