وەزیرانی ناوخۆی ئێران و عێراق ڕێکەوتنامەی هاوکاری واژۆ دەکەن

بەشی ئێران- بە ئامادبوونی وەزیرانی ناوخۆی ئێران و عێراق ڕێکەوتنامەی هاوکاری لەنێوان دوو وڵاتدا واژۆ کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران و عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق ڕۆژی سێشەممە ئپاش کۆبوونەوەیەکی دوولایەنە لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران ڕێکەوتنامەیەکی هاوکارییان واژۆ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا یادداشتێکی هاوکاری لەبارەی ئاسایشی گشتی و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ئەربەعین ئیمزای لەسەر کرا.

لای خۆیەوە وەزیری ناوخۆی عێراق ئاماژەی دا بە تێچووی زۆری سەفەری ئاسمانی و وتی: تێچووی سەردانی ئاسمانی زۆرە و خەڵک پێیان باشە بەشێوەی زەمینی سەفەر بکەن و ئێمەیش هەموو ئاسانکارییەک لەمبارەوە دەکەین.

News Code 6149

Your Comment

You are replying to: .
captcha