بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی وتووە: تاوەکوو ئێستا هیچ ئامادەکارییەکیان بۆ هەڵبژاردن نەکردووە، هەرکاتێک پەرلەمانی کوردستان یاسای هەڵبژاردن و چۆنیەتی کارکردن لە سیستمی یەک بازنەیی یاخود فرە بازنەیی یەکلای کردەوە و ئاگادار کرانەوە کە کاراکراونەتەوە دەستبە کارەکانیان دەکەن.
ئاشکراشی کردووە، دوای ئاگادارکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لەلایەن پەرلەمانەوە، کۆمسیۆن بڕیار دەدات چەند کاتی پێوسیتە بۆ ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن.
وتەبێژەکەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم هێمای بۆ ئەوەش کردووە، بەشێوەیەکی ستانداردی جیهانی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێ کێشە، کۆمسیۆن ماوەی 6 مانگی پێوسیتە.
Your Comment