بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیسماعیل عه‌لی ئاغا، لێپرسراوی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ به میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاندووە: "به‌هۆی بوونی كێشیەکی ته‌كنیكی له پاسپۆرت له دیوی ئێرانەوە له کاتژمێر 2:00 ی پاشنیوه‌ڕۆوه چوونی هاوڵاتیان و گه‌شتیاران لە دەروازەی باشماخەوە راگیراوە".
ناوبراو روونیشی کردوەتەوە "هه‌ر به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌وه سه‌دان هاوڵاتی كه به‌نیازبوون گه‌شت بۆ ئه‌و وڵاته بكه‌ن ماوه‌یه‌كی زۆرلهچاوهڕوانیدان و تائێستا نه‌یانتوانیوه بچنه خاكی ئێرانه‌وه، بەڵام له‌ئێستادا له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی كۆماری ئیسلامی ئێران و پێیان ڕاگه‌یاندوین كه له‌هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه".
دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، یەکێکە لە دەروازە سەرەکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کە رۆژانە سەدان گەشتیار هاتوچۆی لێودەکەن.
Your Comment