عەلی حەمەساڵح، رایگەیاندوە: "بە پێی بەدواداچوونی ئێمە رۆژانە (60) تانكەر نەوتی خاو (120) تانكەر قیر كوردستانی سووریاوە بە رێگای فیشخاپور دێتە هەرێمی كوردستان و هیچ باج و گۆمرگێك بە حكوومەتی هەرێم نادەن."
ئاماژەی بەوەش داوە كە هەشت مانگە لەبارەی ئەوەی كە ئایا ئەمانە حكوومەت بەخشینی بۆ كردون یان نایاسییە، پرسیاری لە وەزارەتی دارایی كردوە بەڵام وەزارەتەكە وەڵامی پرسیارەكەیان نەداوەتەوە.
سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان، راشیگەیاندووە، "دۆسیەکە ڕەوانەی دادگاش دەکەم، دەشزانم لە ئێستادا ئەنجامی لە دادگا نابێت.
Your Comment