گواستنەوەی فۆرمی خۆراک نادەستوورییە و مەترسی گومانی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی پارەی گشتی زیاتر دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت ڕەشنووسی یاسای پشتیوانی خێرا بۆ ئاسایشی خۆراک ده‌رگای‌ خه‌رجکردنی‌ ناپێویستی‌ له‌خۆ گرتووه‌، ئه‌مه‌ش مەترسی گومانی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی پارەی گشتی زیاتر دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەنراوێکدا شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ڕایگەیاند، چه‌ند تێبینیه‌کیان لەسه‌ر پێشنیازی یاسای پشتیوانی‌ خێرا بۆ ئاسایشی‌ خۆراک و گه‌شه‌پێدان هەیە، کە تێیدا بڕوای‌ به‌ دەقی ژمارەیەک له ‌ماددەکانی‌ یاساکە نییه‌ بەهۆی ئەوەی ده‌رگای‌ خه‌رج کردنی‌ ناپێویستی‌ له‌خۆ گرتووه‌، ئه‌مه‌ش مەترسی گومانی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی پارەی گشتی زیاتر دەکات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، "لەگەڵ دەرکردنی یاسای پشتیوانی‌ خێرا بۆ ئاسایشی‌ خۆراک و گه‌شه‌پێدان نین به‌م شێوازه‌ی‌ ئێستای، ئەنجومەنی نوێنەران لەم هەلومەرجە هەستیارەدا لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی گەورەدایە بەرامبەر بەم یاسایە، پێویسته‌ ئه‌وله‌ویه‌ته‌ گرنگه‌کان دیاری بکرێت و دەرگاکان بەڕووی گەندەڵیدا دابخرێن.

شاخەوان عەبدوڵا ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بۆیە وەک سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و په‌رله‌مانتاره‌ بەڕێزه‌کان هەوڵ دەدەین پێشنیازی یاساکه‌ و پەسەندکردنی ئاراسته‌ بکەین بەرەو ئەم ئەولەویەتانە، کە لە پێش هەموویان بریتین لە، دابین کردنی‌ بڕگه‌کانی‌ ناو فۆرمی‌ خۆراک و سه‌به‌ته‌ی خۆراک و دابین کردنی خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کان له‌ کاره‌با و پشتیوانی‌ که‌رتی‌ کشتوکاڵ و خه‌رج کردنی‌ شایسته‌ داراییه‌کانی‌ جووتیاران و جێبەجێ کردنی داواکاری وانەبێژانی خۆبەخش، خاوەن گرێبەستەکان و کرێی ڕۆژانە کە خزمه‌ته‌که‌یان له‌ دووساڵ زیاتره‌ دابمه‌زرێن، هه‌روه‌ها دارایی‌ پێویست ته‌رخان بکرێت بۆ چاودێری‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌تایبه‌تی‌ ئه‌وانه‌ی‌ شایسته‌ن و له‌ توێژه‌ هه‌ژار و زیانلێکه‌وتووه‌کانن".

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕوونیشیکردەوە، ماددەی ١٣ لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠١٩ و میکانیزمی خەرجکردن بە ڕێژەی (12/1) یان کەمتر لە کۆی خەرجییە ڕاستەقینەکان بۆ خەرجییە کانی‌ ئه‌م ساڵ بۆ ساڵی دارایی پێشوو بەسە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری وڵات بۆ ئەم ساڵە داراییەی‌ ئێستا.

News Code 6133

Your Comment

You are replying to: .
captcha