بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی شەممە 4-6-2022، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازىی له مارينا سێرێنى، جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاڵيا و شاندێکى ياوه‌رى کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له کۆبوونه‌وه‌يه‌کدا په‌يوه‌ندييه‌کانى ئيتاڵيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، دوايين پێشهاته‌کانى دۆخى سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌ولێر - به‌غدا، دۆخى نێوخۆى هه‌رێمى کوردستان، مه‌ترسييه‌کانى تيرۆر و جموجۆڵه‌کانى داعش تاوتوێ کران.
نێچيرڤان بارزانی، خواستى هه‌رێمى کوردستانی بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌کانى له‌گه‌ڵ ئيتاڵيا و فراوان کردنى بواره‌کانى هاريکاريى نێوانيان نیشاندا. "سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى کوردستانى بۆ پشتگيريى مرۆيى و سه‌ربازيى ئيتاڵيا له عێراق و هه‌رێمى کوردستان له شه‌رى دژى تيرۆردا دووپاتکرده‌وه."
بەپێی راگەیێندراوەکە، "هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى هه‌بوونى سه‌قامگيريى ئه‌منى و سياسى و ئابوورى له عێراق و پێويستيى گفتوگۆ و گه‌يشتنى لايه‌نه عێراقييه‌کان به لێکگه‌يشتنێک که پڕۆسه‌ى سياسيى وڵات له بنه‌بست و چه‌قبه‌ستوويى رزگار بکات و حکوومه‌تێک بهێنێته ئاراوه کە کۆکه‌ره‌وه و وەڵامده‌ره‌وه‌ى خواسته‌کانى گه‌ل و پێکهاته‌کانى عێراق بێت".
مارينا سێرێنى بانگهێشتى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاڵياى بۆ نێچيرڤان بارزانى دووپاتکرده‌وه بۆ ئەوەی سه‌ردانى رۆما بکات. "جه‌ختى له‌وه کرده‌وه که رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست، عێراق و هه‌رێمى کوردستان له ريزى پێشه‌وه‌ى بايه‌خ و پڕۆگرامى گه‌شه‌پێدان و هاريکاريى ئيتاڵيادان و وڵاته‌که‌ى به گرنگييه‌وه له عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌ڕوانێت".
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باڵيۆزى ئيتاڵيا له به‌غدا و کۆنسوڵی ئەو وڵاتە له هه‌ولێر ئامادەبوون. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، ئاماده‌يى و چالاکييه‌کانى ئيتاڵيا له بوارى کولتوورى و شوێنه‌وارناسيدا له عێراق و هه‌رێمى کوردستان، دۆخى سووريا و چه‌ند پرسێکى ديکه باس کران.
Your Comment