بەیاننامەکانی حکوومەتی هەرێم لەبارەی پەكەكە گوزارشت لە ڕای یەکێتی  ناكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی سەركردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دووپاتی دەكاتەوە، بەیاننامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دژی پەكەكە گوزارشت لە ڕای یەکێتی ناكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنیوز سەبارەت بە سیاسەتەکانی حزبەکەی ڕەتیكردەوە ئەو بەیاننامانەی حكوومەتی هەرێم لەبارەی پەكەکە بڵاویدەكەنەوە گوزارشت لە ڕای حزبەکەی بكات و وتی: یەكێتی حكوومەتی بۆ حزمەتی خەڵكە و بۆ ئەوەیە خەڵك لە سایەیدا بحەسێتەوە، ئەو بەیاننامانەی لە دژی پەكەكە بەناوی حكوومەتەوە بڵاو دەكرێتەوە گوزارشت لە ڕا و بۆچوونی یەكێتی ناكات، ئێمە هەرچی هەبێت لە ڕێگەی تیمی خۆمانەوە لە حكوومەت بڵاوی دەكەینەوە، یەكێتی هەڵوێستی ڕوونە و ڕاگەیەندراوەكانیشی دیارە و هیچ شتێك نییە لە ڕێبازەكەی لایبدات و هەموو شتێكیشی دەخاتە خزمەت خەڵكی كوردستان لە بەشەكانی كوردستان.

لەبارەی هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی هێرشەکانی تورکیا جەختیكردەوە، “هەموو داگیركارییەك لەسەر خاكی كوردستان و پێشێلكارییەكی مافەكانی خەڵكی كوردستان ئەوان ڕەتی دەكەنەوە لە هەرشوێنێكدا بێت، ئێمە شەڕی كورد بە كوردمان هەموو كاتێك پێ حەرامبووە و بە شتێكی ڕاستی نازانین”.

News Code 6114

Your Comment

You are replying to: .
captcha