بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنیوز سەبارەت بە سیاسەتەکانی حزبەکەی ڕەتیكردەوە ئەو بەیاننامانەی حكوومەتی هەرێم لەبارەی پەكەکە بڵاویدەكەنەوە گوزارشت لە ڕای حزبەکەی بكات و وتی: یەكێتی حكوومەتی بۆ حزمەتی خەڵكە و بۆ ئەوەیە خەڵك لە سایەیدا بحەسێتەوە، ئەو بەیاننامانەی لە دژی پەكەكە بەناوی حكوومەتەوە بڵاو دەكرێتەوە گوزارشت لە ڕا و بۆچوونی یەكێتی ناكات، ئێمە هەرچی هەبێت لە ڕێگەی تیمی خۆمانەوە لە حكوومەت بڵاوی دەكەینەوە، یەكێتی هەڵوێستی ڕوونە و ڕاگەیەندراوەكانیشی دیارە و هیچ شتێك نییە لە ڕێبازەكەی لایبدات و هەموو شتێكیشی دەخاتە خزمەت خەڵكی كوردستان لە بەشەكانی كوردستان.
لەبارەی هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی هێرشەکانی تورکیا جەختیكردەوە، “هەموو داگیركارییەك لەسەر خاكی كوردستان و پێشێلكارییەكی مافەكانی خەڵكی كوردستان ئەوان ڕەتی دەكەنەوە لە هەرشوێنێكدا بێت، ئێمە شەڕی كورد بە كوردمان هەموو كاتێك پێ حەرامبووە و بە شتێكی ڕاستی نازانین”.
Your Comment