بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولستار مەجید لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند "بەپێویستم زانی بۆ ئەو بەڕێزانە و ڕایگشتیشی ڕوون بکەمەوە کە، ئێمە وەک کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و فراکسیۆنەکەشی لەسەرەتاوە تا ئێستا لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بووین لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا".
ناوبراو ئاماژەى بەوەش کردوە، ئەوان تەئکیدیان کردۆتەوە کە هەڵبژاردن بەو یاسا خراپەی پێشوو، ئەنجامێکی باشتر لەمەی هەیە و هەموو خەڵک گیریخواردوە بەدەستیەوە، نادات بەدەستەوە. بۆیە پێداگریی لەسەر هەموارکردنەوەی یاساکە دەکەن و تا ڕادەیەکیش بەشی زۆری فراکسیۆنەکان هاوڕان لەسەر هەموارکەدنەوەی.
سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵ جەخت دەکاتەوە کە حزبەکەى لە هەڵبژاردن ناترسن و لەگەڵ دواخستنی نین، بەڵکو و بەوتەى خۆی ئەوە خەڵکی ترە کە نایەوێت هەڵبژاردن بکرێت و بەپاساوی جیاجیا دوایدەخات.
Your Comment