سوێد جارێکی دیکە ڕەتی دەکاتەوە لەدژی تورکیا پشتگیری لە گرووپە کوردییەکان کردبێت

بەشی جیهان- سەرۆک وەزیرانی سوێد ڕەتی دەکاتەوە کە وڵاتەکەی پشتگیریی دارایی و سەربازیی لە ڕێکخراوە و گرووپە کوردییەکان کردبێت کە تورکیا ناڕەزایی لەوبارەوە دەربڕیوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماگدالینا ئەندێرسۆن، سەرۆکوەزیرانی سوێد تۆمەتەکانی تورکیا رەتدەکاتەوە و دەڵێت وڵاتەکەی چەک و پارەی بە رێکخراوە "تیرۆریستییەکان" نەداوە، ئەوە لە کاتێکدایە کە تورکیا ڕایگەیاندووە بەهۆی پاڵپشتیکردنی ستۆکهۆڵم لە هێزە کوردییەکانی سووریا، دژی بەئەندامبوونی سوێد لە هاوپەیمانیی ناتۆیە.

ماگدالینا ئەندێرسۆن رۆژی چوارشەممە لە پایتەختی وڵاتەکەی بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، "ئێمە نە پارەمان بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان ناردووە، بێگومان نە هیچ چەکێکیش."

شایانی باسە تورکیا دژایەتیی خۆی بۆ بەئەندامبوونی سوێد و فینلەندای دراوسێی لە هاوپەیمانیی ناتۆ دەربڕیوە، بە تایبەتیش دژی سوێد، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە تورکیا پێیوایە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی داڵدەداون.

تورکیا، وەک ئەندامێکی ناتۆ، سوێد و فینلەندا تۆمەتبار دەکات بەوەی کە بوونەتە مۆڵگەی "گرووپە تیرۆریستەکان" و رەجەب تەیب ئەردوغان جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەنقەرە بە بەئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە رازی نابێت.

News Code 6062

Your Comment

You are replying to: .
captcha