بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەدوای لێدوانە هەڕەشە ئامێزەکانی ڕەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا بەوەی بەدرێژایی سنووری باشووری تورکیا و لەناو خاکی سووریادا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێ بۆ درووست کردنی ناوچەیەکی ئارام بە قووڵایی 30 کیلۆمەتر دەستپێدەکەن، هێزه‌کانی سووریای دیموکرات بەیاننامەیەکی دەکرد و تێیدا ڕایگەیاند، هیچ گۆڕانکارییه‌ک له دابه‌شکاریی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ناوچه‌کانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕووی نەداوە.
لە بەیاننامەکەدا ئه‌وه‌ش هاتووە: "گه‌رم کردنی دۆخه‌که و نمایشی هێزی داگیرکاری له‌لایه‌ن تورکیاوه له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌کانیدایه بۆ لێدان له سه‌قامگیری و وهڵامدانهوهیەکی سروشتییه بۆ هه‌وڵه‌کانی داگیرکه‌ر به‌مه‌به‌ستی سه‌رله‌نوێ چالاککردنه‌وه‌ی پاشماوەی هێزه په‌رته‌وازه‌کانی داعش."
هه‌سه‌ده ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووە، هێزه‌کانیان هەڵسەنگاندن بۆ هه‌ڕه‌شه کرداری و پێشبینی کراوه‌کانی تورکیا له ناوچه‌کانی کوردستان ده‌کات و له‌گه‌ڵ هێزه نێودهوڵهتییهگەرەنتیکەرەکان زانیارییه‌کان ئاڵوگۆڕ پێده‌کات".
دوێنێ ئێوارە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ئاشکرایکرد، نیازیان هه‌یه له‌وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سه‌ربازی لەناو خاکی کوردستانی سووریا ئه‌نجام بده‌ن.
Your Comment