بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا ئاشکرای کرد کە بەم نزیکانە تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێ بەدرێژایی سنوورەکانی باشووری وڵاتەکەى خۆی دەستپێدەکات ئەوەش بە مەبەستی تەواو کردنی دامەزراندنی ناوچەی ئارام بە قووڵایی 30 کم.
دوو ڕۆژنامەنووسی دیاری تورکیا بە ناوەکانی چەنگێز ئاکتار و عەبدوڵڵا بوزکورت بڕوایان وایە کە ئەم وتانەی سەرۆکی تورکیا ئاماژەن بۆ دەستپێکردنی پەلامارێکی دیکەی سەربازیی تورکیا بۆسەر کورستانی سووریا.
Your Comment