نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە سلێمانی کۆ دەبنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی له‌ ده‌باشان كۆده‌بێته‌وه‌.  

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیارە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵه‌بانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی گرنگ له‌ باره‌ی ڕه‌وشی ھه‌رێم و عێراق تاوتوێ بکەن.

هەروەها بڕیاریشه‌ دواتر نێچیرڤان بارزانی به‌ جیا له‌گه‌ڵ ھه‌ریه‌ك له‌ سه‌ڵاحه‌دین به‌ھادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی و عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كۆبێته‌وه‌.

News Code 6023

Your Comment

You are replying to: .
captcha