بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، ڕایگەیاند: "من له داڤۆسم بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له کۆڕبه‌ندی جیهاندا بکه‌م، تاوه‌کوو تێڕوانینه‌کانمان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی و بازرگانی له‌باره‌ی رێگه نوێیه‌کانی بازرگانی، ئاسایشی وزه و خۆراک و گۆڕانکارییه سیاسی و ئه‌منییه‌کان ئاڵوگۆڕ بکه‌ین".
سەرۆکی حکوومەت هەروەها لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا، کە ڕۆژانی22 تا 26ی ئایار بەڕێوەدەچێت، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسە باڵاکان و خاوەنکاران و ئابووریناسانی ناوچەکە و جیهان دەبێت.
لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە تاووتوێ کردنی دوايين گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە، گفتوگۆ دەربارەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات، گرنگیی پێشخستن و چاکسازی کردن لە سیستمی بانکی، دۆزینەوەی بازاڕی نوێ بۆ بەرووبوومی کشتوکاڵی کوردستان، پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان دەکرێت.
Your Comment