فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا سنووری چەمچەماڵیا بۆردوومان کرد/5 کەس کوژران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر فڕۆکه‌کانى تورکیا سنوورى ناحیه‌ى ئاغجه‌له‌ریان له ‌سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ بۆردوومان کرد.

کوردپرێس: سه‌رچاوه‌یه‌ک له ناحیه‌ى ئاغجه‌له‌ر له ‌سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاندووە: به‌یانىس ئه‌مڕۆ فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانى تورکی له‌نێوان هه‌ردوو گوندى (جه‌له‌مۆرد ـ دوو ته‌قه‌ڵ) دووجار بۆردومانێکى چڕى کردووه ‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ زه‌ر و زیانێکى زۆرى لێکه‌وتۆته‌وه‌.

هەر لەمبارەوە هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر بە خەندانی راگەیاندووە بەیانی ئەمڕۆ شەممە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومانی سنووری گوندی توتەقەڵی سەر بە ناحیەی ئاغجەلەریان کردووە، بۆردوومانەکەش زیانی ماددی هەبووە بەڵام تائێستا نازانن کە ئایا زیانی گیانیشی هەبووە یاخو نا، چوونکە بەهۆکاری ئەوەی فڕۆکەکان بە بەردەوامی لەو ناوچەیە دەسووڕێنەوە هێزە ئەمنییەکان و تیمی تەندروستی ناتوانن لەناوچەکە نزیک ببنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ناوچەیەدا هاوشێوەی ژمارەیەک ناوچەی دیکەی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکرێت بارەگەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی تێدایە، بۆیە نازانرێت کە ئایا بۆردومانەکە بارەگای پەکەکەی بەئامانج گرتووە یاخود نا.

پەیوەست بە زانیاری سەرەتایی بۆردوومانەکەش بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر وتی، لەو سنوردا باس لەوە دەکرێت کە بارەگای پەکەکەی لێ بووە و لە بۆردوومانکەشدا وەک باس دەکرێت ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس سووتاوە.

هاوڵاتیێکى گوندى تووته‌قه‌ڵه‌وه‌ له‌باره‌ى قوربانیه‌کان‌ بە شارپرێسی ڕایگه‌یاند، 5 که‌س به‌هۆى بۆردوومانه‌که‌وه‌ که‌ دوانيان خه‌ڵکى گونده‌کانى ده‌وروبه‌رى ئاغجله‌رن کوژراون.

ئه‌وه‌شى وت: "یه‌کێک له ‌کوژراوه‌کان خه‌ڵکى گوندى تووته‌ڵه‌یه‌ و ‌و ئه‌وى دیکه‌ش خه‌ڵى گوندى سه‌رچناره له‌ سنوورى ناحیه‌ى ئاغجله‌ر".

News Code 6016

Your Comment

You are replying to: .
captcha