بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەی عەلی باپیر سەرۆكی كۆمهڵی دادگهری لە راگەیەندراوێكدا وتوویەتی: "دوای هەوڵی مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە 19/5/2022 هەردوو زیندانیكراو (كاروان عارف) و (وشیار سابیر) دوای مانەوەیان نیزیكەی 20 ساڵ لە زیندان، ئازادكران."
ئەوەشی خستۆتەڕوو "دوای ئازادبوونیان ڕاستەوخۆ سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی لە مەكتەبی تایبەتی خۆی لە شاری هەولێر بەئامادەبوونی كەسوكاریان، پێشوازیی لە هەردوو ناوبراو كرد."
بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو دوو كەسە لەكاتی دهستگیركردنیان ئهندامی بزووتنهوهی ئیسلامی بوون.
Your Comment