بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دیلان یەشیلگۆز-زێگریۆس، وه‌زیری دادی هۆڵندا له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن فرسه‌ت ئه‌حمه‌د، وه‌زیری دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە پێشوازیی لێ‌کرا.
بڕیار وایە وه‌زیری دادی هۆڵندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ ببێتەوه و له‌باره‌ی چه‌ندین ته‌وه‌ر گفتوگۆ بکەن له‌وانه، پرسی به جینۆساید ناساندنی ئێزدییه‌كان.
Your Comment