بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو هێزەکانی پێشمەرگە بە سەرپەرشتی میحوەری شەشی پێشمەرگە، بە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان "ئۆپەراسیۆنێکیان لە چیای قەرەچوغ ئەنجام دا کە تیایدا لیوای 14ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و چەند یەکەیەکی هێزەکانی 80 بەشدار بوون".
وەزارەتەکە دەشڵێت، "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تەواوی مۆڵگە و پەناگەکانی تیرۆریستان، کە لە سنووری ئۆپەراسیۆنەکەدا بوون تێکدران و بەشێکی زۆر و فراوانی چیای قەرەچۆخ یان کێوماڵ کرد".
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کردووە کە "پاش شکستی تەواوەتی داعش پاشماوەکانی تیرۆرستانی داعش چیای قەرەچۆخ وەک پەناگەیەک بەکار دێنن، بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و لێدان لە هێزە ئەمنیەکان و خەڵکی سڤیلی ناوچەکە".
Your Comment