به‌شێک له‌ په‌رله‌مانتارانى هاوپه‌یمانى سێقۆڵى هێزی پێشمەرگە بە داگیرکردنی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک تۆمەتبار دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارانى ئه‌نجومه‌نى عه‌ره‌بى له ‌که‌رکووک، کۆمپانیاى کار و پێشمه‌رگه‌ به‌داگیرکردنى بیره‌نه‌وته‌کانى پارێزگاکه‌ تۆمه‌تبار ده‌که‌ن‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له ‌به‌یاننامه‌یه‌کى ئه‌نجومه‌نى عه‌ره‌بى که‌ به‌شێکن له‌و هاوپه‌یمانیه‌ سیقۆڵیه‌ى پارتى دیموکراتى کوردستان تێیدا به‌شداره‌ به‌یاننامه‌یه‌کیان بڵاو کردۆته‌وه‌ تێیدا هاتووه‌: "کۆمپانیاى کار به‌پشتیوانى پێشمه‌رگه‌ هه‌ستاوه‌ به‌دستدرێژیکردنه‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک ناوچه‌ى نه‌وتى ژێر ده‌سه‌ڵاتى کۆمپانیاى نه‌وتى باکور له‌سنورى پارێزگاى که‌رکوک له‌ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕان له‌نزیک گوندى لهێبانى عه‌ره‌بنشین‌و خه‌ڵکه‌که‌شى به‌زۆر له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ ڕاگوازراون".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "ئه‌و ناوچانه‌ به‌پێى ڕاپۆرته‌کان پێشمه‌رگه‌ ڕێگه‌ى نه‌داوه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌کانى عێراق‌و کارمه‌نده‌کانى کۆمپانیاى نه‌وتى باکور بچنه‌وه‌سه‌ر کاره‌کانیان له‌و ناوچانه‌و سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌کانى ئه‌و کێڵگه‌ نه‌وتیانه‌ دزراون".

باس له‌وه‌ش کراوه‌، "له‌2014وه‌ کۆمپانیاى کار ڕۆژانه‌ 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى له‌بیره‌کانى خورمه‌ڵه‌و هاڤانا و جه‌ستان‌ و بیرى ئیسماعیل بردووه‌ و له‌ده‌ره‌وه‌ى سۆمۆ فرۆشتوویه‌تى".

هه‌ر له‌به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌: "پێویسته‌ سامانى عێراق بۆ عێراقیه‌کان بێت‌و داوا له‌په‌رله‌مان‌و حکومه‌تى عێراق ‌و پارێزگارى که‌رکووک ده‌که‌ن هه‌رچى زووه‌ ئه‌و بیره‌ نه‌وتانه‌ بخرێنه‌وه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى حکوومه‌تى عێراق ‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وته‌بێژى حکوومه‌تى هه‌رێمیش له‌و ڕوه‌وه‌ بۆ چه‌واشه‌کردنى ڕاى گشتى بووه‌".

له‌دواى ده‌رچوونى بڕیارى دادگاى فیدراڵى که‌ بڕیاریدا یاساى نه‌وت ‌و غازى هه‌رێم نایاساییه‌ فشاره‌کان له‌سه‌ر دۆسیه‌ى نه‌وت ‌و غازى هه‌رێم ڕۆژ به‌ڕۆژ چڕتر ده‌بنه‌وه‌.

News Code 5979

Your Comment

You are replying to: .
captcha