ژمارەی بنکە سەربازییەکانی هێزەکانی سنوورەوانیی عێراق لە هەرێمی کوردستان زیاتر کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له ‌سنوورى بادینان هێزێکى عێراقى حه‌وته‌م بنکه‌ى سه‌ربازیی داده‌مه‌زرێنێت ‌و هاوڵاتیانى سنووره‌که‌ش زانیاریی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشکراده‌که‌ن.

کوردپرێس: به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستکه‌وتوون، له‌ماوه‌ى ساڵێکدا به‌دیاریکراویش له‌مانگى 4ى ساڵى ڕابردووه‌وه‌ تائێستا، پاسەوانیی سنوور که‌ هێزێکى ئه‌منیه ‌و سه‌ر به‌ حکوومه‌تى عێراقه‌، حەوت خاڵی سەربازی لە سنووری شارۆچکەی کانی ماسێ دامه‌زراندووه‌.

به‌گوێره‌ى هه‌واڵێکى میدیاى پارتیش، دوێنێ لەنزیک گوندی ھرورێى سه‌ر به‌کانی ماسێ له‌سنورى ده‌ڤه‌رى بادینان ئه‌و هێزه‌ عێراقیه‌ خاڵێکی دیکەی سەربازییان داناوه‌.

له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ ئازاد ئەدیب موختاری گوندی ھرورێ ئاشکرایکردووه‌، ئه‌و خاڵە سه‌ربازییه‌ى پاسه‌وانى سنوورى عێراق دایانمه‌زراندووه‌ ده‌که‌وێته‌ لوتکەی چیای (پەتای) که‌ کەمتر لەکیلۆمەترێک دووره‌ له ‌گوندەکەوه‌.

ئه‌وه‌شى وتووه‌، "زیاتر لەساڵێکە تورکیا دەوروبەری گوندی ھرورێ تۆپباران‌و بۆردوومان دەکات‌و ھەندێکجاریش تۆپ ئاڕاستەی ناو گونده‌که‌ش کراوه‌، بۆیه‌ خاڵە سەربازییەکە کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی مەترسی تۆپبارانەکان دەبێت".

News Code 5972

Your Comment

You are replying to: .
captcha