کوردپرێس:
سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتوویەتی، بە پێویستی دەزانین، روونیبکەینەوە کە هەر ئامار و زانیارییەکی پەیوەست بە دانیشتنەکانی پەرلەمان و کۆبوونەوەی لیژنەکان و پرسیاری ئەندامانی پەرلەمان، یاخود هەر کارو چالاکییەکی دیکە، لەماڵپەری فەرمی پەرلەمانی کوردستان بڵاو دەکرێنەوە، بە پێچەوانەوە هەموو ئەو داتاو ئامارانەی بڵاودەکرێنەوە لەسەر پەرلەمان، فەرمی نین وپشتیان پێنابەسترێت.".
ئاماژەی بەوە شداوە، لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێ هەموو ئامار و داتا پێویستەکانی دیکە بۆ ڕای گشتی دەخەینەڕوو".
پێشتر، ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان راپۆرتێکی لەبارەی کار و چالاکییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 2020 بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردبوو، لەماوەی ساڵێكدا پەرلەمانی كوردستان تەها 59 كاتژمێر كۆبووەتەوە، لەڕابردوودا كۆبوونەوە هەبووە هەبووە دە كاتژمێری خایاندووە، ئەگەر وەك نەریتێك وەریبگرین و هەر كۆبوونەوەیەك تەنها 3 كاتژمێری بۆ دابنرێت، پێویست بوو بەلای كەمەوە لەماوەی ئەم ساڵەدا پەرلەمان 210 كاتژمێر كۆببێتەوە، دوو پەرلەمانتاری كوردستانيش لهساڵی 2020دا هیچ قسەیەكیان نەكردووە..
Your Comment