بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نزار مه‌حمود ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا دەڵێت: "له‌گه‌ڵ تیمی گۆڕان له حكوومه‌ت كۆبوونه‌وه‌مان كردووه و دواتر بڕیاری كشانه‌وه‌مان له‌م داوه".
ناوبراو جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "بڕیاری كشانه‌وه‌كه له‌جڤاتی نیشتیمانی ده‌رچووه و ته‌نها جێبه‌جێ كردنی ماوه، تیمی گۆڕانیش زۆرجار لێدوانیان هه‌بووه كه جڤاتی نیشتیمانی هه‌ر بڕیارێكی هه‌بێت ئه‌وان پابه‌ندبن پێوه‌ی".
ئه‌وه‌شى وتووه، "له‌ڕاستیدا ده‌بێت وابێت، چوونكه ئه‌وان ده‌بێت ئه‌و به‌رنامه‌یه جێبه‌جێ بكه‌ن كه جڤاتی نیشتیمانی پێیداون، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت ئه‌وان ئیشێكیان له حكوومه‌ت نییه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، شه‌وى ڕابردوو وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان له‌باره‌ى كشانه‌وه له حكوومه‌تى هه‌رێم هاته ده‌نگ و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: "جارجار، پرسی کشانەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لە حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی خۆجێی دەبێتە بابەتی میدیایی، لەڕێگه‌ی ئەم ڕوونکردنەوەیە بڵاویدەکەینەوە کە بڕیارێکی لەوشێویە نەدراوە و هەرکاتێک بزووتنەوەی گۆڕان بڕیارى کشانەوەی لە حکوومەتی هەرێم، یاخود حکوومەتی خۆجێی دا؛ ئەوا بەفەرمی ڕایدەگەیەنێت و تیمی حکوومەتی لێ ئاگادار دەکاتەوە، هەر لێدوانێکی دیکەش لەوبارەوە، لەلایەن هەر بەڕێزێکەوە بدرێ ڕای خۆیەتی، نەک بزووتنەوەی گۆڕان".
Your Comment