ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: بڕیاری کشانەوەی لە حکوومەتمان داوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دەڵێت بڕیاری نوێ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ له‌ حکوومه‌ت بکشێینه‌وه.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار عومه‌ر عه‌لی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بە ئاژانسی "زه‌مه‌ن"ی وت: یه‌کێک له‌ خاڵه‌کانی ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەت ئه‌وه‌بوو کە پێویسته‌ داهات شه‌فاف بێت، داهات شه‌فاف نه‌کراوه‌، به‌تایبه‌ت ده‌سته‌ی داهاته‌ نه‌وتی و گازییه‌کان که‌ بڕیار بوو دروستبکرێت، پارتی نه‌یهێشت دروست بکرێت.

ناوبراو وتیشی: ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌بوو ده‌بوایه‌ په‌رله‌مان به‌هێزبوایه‌ و به‌ ئه‌رکی خۆی هه‌ستایه‌ به‌ڵام په‌رله‌مانیان لاواز کردووه‌، خاڵێکی دیکه‌ رێزگرتن بوو له‌ ئازادییه‌کان نه‌ک ڕێزی لێنه‌گیراوه‌ به‌ڵکوو پێشێلکراوه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان ده‌شڵێت: سه‌دا هه‌شتای خاڵه‌کان که‌ به‌رنامه‌ی سیاسی ئێمه‌ش بووه‌ جێبه‌جێ نه‌کراوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ له‌ جڤاتی نیشتمانیه‌وه‌ بڕیاری کشانه‌وه‌ دراوه‌ و ماوه‌ته‌وه‌ جێبه‌جێکردنی و هه‌ڵبژاردنی کاته‌که‌ی.

News Code 5938

Your Comment

You are replying to: .
captcha