بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حهکیم وتهبێژى کۆمهڵى دادگهریی کوردستان له بابهتێک لهژێر ناونیشانى (دۆخی سلێمانی و ڕۆڵی جێگری سەرۆکی حکوومەت) رایگەیاند: "دۆخی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی لە زۆر ڕووەوە خراپە و مەترسی لەسەرە، لەناوخۆی هەرێمی کوردستانیشدا بە تایبەتی دۆخێکی نالەبارتر لەم ناوچەیەی کە ئەمری واقیع ناوی سەوزی بەسەردا سەپاندووە، دەگوزەرێت بە تایبەت لە ڕووی مووچە و خزمەتگوزارییەکانەوە .
ناوبراو ئاماژەى بەوەش کردووە، کاتیەتی کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە حوکمی بەرپرسی یەکەمی دەسەڵات لەم زۆنە و بەرپرسی دووەمی حزبی دەسەڵاتداری زۆنەکە، هۆکاری دۆخی سلێمانی و ئەو قەیرانانەی کە بەرۆکی هاووڵاتیانی ئەم سنوورەی گرتووە ڕوونبکاتەوە و بە ڕاشکاوانە بڵێ هۆکار پارتییە یان حزبەکەی خۆی یان هەر هۆکاریەکی تر .
وتهبێژهکهى کۆمهڵى دادگهرى دەڵێت: "هیچ کاتێک بە ئەندازەی تەمەنی ئەم کابینەیە، دۆخی ناوخۆ لێکترازاو و گوزەرانی خەڵک سەردەمی خراپی وای بەخۆیەوە نەدیوە، بۆیە ئەرکی ئەخلاقیی و سیاسیی قوباد تاڵەبانیە ، بە خەڵک بڵێت ئەمە چیە روودەدات و بۆ بەردەوامە و جگە لە قسە، هیچ کردارێک بە ئاراستەی چارەسەر دیار نیە".
Your Comment