بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له کۆبوونهوهيهکدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کورستان له‌گه‌ڵ بهلژيکا، ڕۆڵى بهلژيکا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌کانى پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، تاوتوێ کران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان په‌يوه‌ندييه‌کان و فراوانکردنى بواره‌کانى هاريکاريى هاوبه‌ش کرده‌وه و هاوڕا بوون که داعش هێشتا مهترسييهکى ڕاستهقينهيه و هه‌ڕه‌شه له ئاسايشى عێراق و ناوچه‌که ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ش عێراق پێويستى به به‌رده‌واميى پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه.
باڵيۆزى بهلژيکا سوپاس و پێزانينى وڵاته‌که‌ى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى کوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و قوربانييهکانى پێشمه‌رگه ده‌ربرى و دووپاتی کرده‌وه که وڵاته‌که‌ی وه‌ک هاوبه‌شێکى پابه‌ند به پشتگیریی عیراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌مێنێته‌وه.
لای خۆیه‌وه نێچيرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و پێزانینی هه‌رێمى کوردستانى بۆ پشتگيرى و هاوکارييهکانى بهلژيکا له شه‌ڕى دژى تيرۆردا، جه‌ختی له پێویستیی هاریکاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان سوپای عیراق و پێشمه‌رگه کردوه به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی بۆشاییی ئه‌منییان هه‌یه.
دۆخی شه‌نگال و ئاواره‌بوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که له ئه‌نجامى پێشهاته ئه‌منييه‌کان، ئه‌رک و کاره‌کانی یوونیتاد له عیراق، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و گرنگیی گفتوگۆ بۆ لێکگه‌یشتن، پرسی ئازادییه‌کان و ئازادیی ڕاده‌ربڕین، په‌تای کۆڤید_١٩ و کاریگه‌رییه‌کانی، دوا پێشهاته‌کانى شه‌ڕ و پێکدادان له ئۆکراينا و لێکه‌وته‌کانی، دۆخى ناوچه‌که به‌گشتى، ته‌حه‌دییه‌کانی ئه‌مڕۆی جیهان، چه‌ند ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوون.
Your Comment