بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر شه‌شۆ، به‌رپرسى پاراستنى ئێزدیخان له لێدوانێکدا به هاوڵاتیی وتووە: "هێزه‌که‌ى خۆمان له دووگرێ کشاندوته‌وه ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داواکارى خه‌ڵک، هێزه‌که‌مان گه‌ڕاوه‌ته‌وه باره‌گاى سه‌ره‌کى له‌شکرى هێزى پاراستنى ئێزدیخان".
هه‌روه‌ها خودێدا ئه‌لیاس، لێپرسراوى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات له ناحیه‌ى سنون دەڵێت: "ئێمه هه‌موو کاتێک له‌گه‌ڵ ڕاو و بۆچوونى خه‌ڵکى خۆمانین، داوایان له ئێمه کرد هێزه‌که‌ى خۆمان بکشێنن به‌بێ دوو دڵى هێزه‌کانى یه‌به‌شه و ئاسایشى ئێزدیخان له کۆمه‌ڵگاى دووگرێ کشانه‌وه".
ناوبراو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که کشانه‌وه‌ى هێزه‌که‌یان ته‌نیا له‌سه‌ر داواکارى خه‌ڵک بووه‌و به پێچه‌وانه‌وه له ژێر فشارى هیچ لایه‌نێکى تردا نه‌بووه.
شایانی باسە خه‌ڵکى کۆمه‌ڵگاى دووگرێ له 6ى ئایار له دژى بوونى هێزى چه‌کدار له مه‌فره‌قى دووگرێ گردبوونه‌وه و داوایان لە هه‌موو گرووپه چه‌کداره‌کان کرد له ناوچه‌که‌یاندا نه‌مێنن.
Your Comment