ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان: ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا بوودجەی 1.4 ترلیۆن دیناریی بۆ هەرێم بەدواوەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاند ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا بوودجەی 1.4 ترلیۆن دیناریی بۆ هەرێم بەدواوەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عومه‌ر گوڵپی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، رێککەوتن لەگەڵ بەغدا دەرفەتێکى زێڕین و تەنها ڕێگە و دەرەچەى ڕزگاربوونە لەم دۆخە خراپەى دارایى بۆ هەرێمى کوردستان، چوونکە بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا هەرێمى کوردستان تەنها ئەوە لەدەست دەدات کە سەربەخۆ نەوت و غاز بفرۆشێت، بەڵام هەرێمى کوردستان لانیکەم لەم دۆخەدا دەبێتە شەریکى قاسە پڕەکەى بەغدا کە مانگانە بە پێى ڕێژەى 12.68% بەلاى کەمەوە زیاتر لە 1.4 ترلیۆن دینار بەدواى خۆیدا دەهێنێت بۆ هەرێم بێجگە لە داهاتەکانى ناوخۆ.

عومه‌ر گوڵپی له‌ نوسینێكدا له‌باره‌ی دۆخی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "بەپێی‌ پێناسە زانستییەکان، حکومەت کاتێک بە موفلیس ئەژماردەکرێت کە نەتوانێت قەرزەکانی‌ بداتەوە، هەروەها دەستەوسان بێت لەبەردەم بەڕێکردنی‌ کارە داراییەکانی‌‌ و خەرجکردنی‌ مووچە و شایستەی‌ دارایی‌ هاوڵاتیان‌و مووچەخۆران، ئەگەر جورئەتی‌ ئەوە بدەینە خۆمان بڵێین لە کوردستان حکومەت بەپێى پێناسە زانستییەکان بوونى هەیە، ئەوە بەمانای‌ وشە ئەو حکوومەتە ئیفلاسی‌ کردووە، ئەوانەشی‌ ئیفلاسیان بە حکوومەت کردوە بریتین لە بڕیاربەدەستانی‌ هەردوو حزبی‌ دەسەڵات، ئەوەش بەهۆی‌ سیاسەتی‌ چەوتی‌ بەڕێوەبردنیان لە ماوەی‌ نۆ کابینەى یەک لە دواییەک، لە سی ساڵى‌ ڕابردوودا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سەرەڕای‌ داهاتی‌ زۆری‌ کوردستان بەهۆی‌ بەرزبونەوەی‌ بەردەوامى نرخی‌ نەوت‌ و بەردەوام زیادبوونی‌ داهات لە سەرچاوەکانى گومرگ‌ و باج‌ و ڕسووماتەوە، بەڵام لە خوارەوە دۆخی‌ خراپى دارایی‌ حکوومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان دەخەینەڕوو، تا ڕونتر دەرکەوێت کە بێجگە لە "ئیفلاس" دۆخى دارایى حکوومەتى هەرێم هیچ پێناسەیەکى دیکە هەڵناگرێت.

News Code 5922

Your Comment

You are replying to: .
captcha