بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئهندامێکی فراكسیۆنى پارتى لە پهرلهمانى كوردستان رایگەیاند، هۆکاری جێبەجێ نەکردنی رێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئەمنی و کارگێڕی شنگال کە بەغدا و هەولێر لەبارەیەوە رەزامەندن، بوونی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان و ئەو هێزە سەربازییانە کە لەو حزبەوە نزیکن.
سهعید ههركى، بەمیدیای حزبەکەی راگەیاندوە، پارتی کرێکارانی کوردستان کار بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان دەکات و لەرێگەی گواستنەوەی شەڕ بۆ هەرێم "ئهجێندای دوژمنانی كورد جێبهجێ دەکات، بهڵام با پهكهكه دڵنیا بێت كه ههرێمی كوردستان له دهستێكی پارێزراودایە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردوە، دوژمنانی كورد سوود لە بوونی هێزەکانی نزیک لە پەکەکە وەردەگرن بۆ ئەوەی دۆخی شنگال ئاسایی نەکرێتەوە و رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەمنی و کارگێڕی قەزاکە نەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، چوونکە ئەو رێککەوتنە کۆتایی بە ئاوارەیی خەڵکی شنگال دەهێنا.
دوای کۆتایی هاتنی داعش لە شنگال، پارتی داوای کرد هێزەکانی پەکەکە لە چیای شنگال و چەند ناوچەیەکى دیکە بکشێنەوە، بەڵام پەکەکە بە دروستکردنی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال و بەهێزکردنی پێگەکەی داواکەی ڕەتکردەوە و کار گەیشتە ئەوەی شەڕ لە نێوان گەریلا و پێشمەرگەی ڕۆژدا دروست بوو.
Your Comment