بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ههرێم دهڵێت: "دەربارەی وتەكانی پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق بەناوی بڕیار رەشید كە ئاماژەی بەوە داوە گوایە وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رێگری لە هاتنی دەرمان كردوە لە بەغداوە بۆ پاریزگای سلێمانی، لێرەوە بۆ رای گشتی و هاونیشتمانیان لە پارێزگای سلێمانی رادەگەیەنین كە ئەمەی وتراوە هیچ ئەسل و ئەساسی نییه."
ئاسۆ حەوێزی وتشی: جگە لە مەڕامی سیاسی و وروژاندنی هەستی هاوڵاتیانی سلێمانی خۆشەویست هیچی تر نییە چوونكە ناوبراو بێ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی هاتنی دەرمان لە بەغدا و دابەش كردنی بەسەر پارێزگاكان ئەم قسانەی كردووە.
ناوبراو دهشڵێت: لێرەوە بە هاوڵاتیان لە هەرێمی كوردستان رادەگەینین كە هاتنی دەرمان لە رێگەی دامەزراوەی كیمادیاوە لە بەغدا راستەوخۆ دەگاتە كۆگای دەرمانی پارێزگاكان و ناگەڕێتەوە كۆگاكانی وەزارەتی تەندروستی تا بەشە دەرمانی پارێزگاكان دیاری بكات.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ههرێم ئهوهشی روونكردوهتهوه كه پێدانی بودجەی زیاتری كۆرۆنا كە لە بەغداوە دەگەیشتە هەرێمی كوردستان و دروست كردنی نەخۆشخانەی ئەڵمانی لە هەرێمی كوردستان و لە شاری سلێمانی شایەدی ئەو كارانەن كە ئەنجام دراوە لە پارێزگاكە و "بەئەركی خۆشمان دەزانین خزمەتی هەموو پارێزگگاكان بكەین بێ جیاوازی".
Your Comment