کوردپرێس: بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی عێراق لەدیدارەکەدا بارودۆخی وڵات تاوتوێکرا و دووپاتکرایەوە لەگرنگی بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەگژاچوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر و رێگەگرتن لەھەر هەوڵێک بۆ بەئامانجگرتنی ئاسایشی هاووڵاتیان، ھەروەھا جەخت کرایەوە لە پێویستی پشتیوانی کردن لە ھێزە ئەمنییەکان، تاوەکوو کارەکانی خۆیان بە باشی ئەنجام بدەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
ئاماژە بەوەش کراوە: "لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەبارەت بە دۆخی سیاسی وڵات گفتوگۆ کرا و جەخت کرایەوە لە گرنگیی سازان و یەکڕیزی و بەهێز کردنی بەرەی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵینگارییە جۆراوجۆرەکان و پشتیوانی کردن لە دیالۆگ بۆ چارەسەر کردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە ئاڕاستەی ھێنانەئاراوەی داواکارییە نیشتمانییەکان، لە ھەمووشی گرنگتر ھێنانەدی داوا رەواکانی خەڵک لە رووی خزمەتگوزاری و بژێوی ژیان و پێویستی چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی عێراق.
Your Comment