بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی عێراق، سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری جەخت سازان و یەکڕیزیی ناوخۆیی دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغدا پێشوازیی کرد لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و چەند پرسێکی تایبەت بە وڵاتیان تاووتوێ کرد.

کوردپرێس: بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی عێراق لەدیدارەکەدا بارودۆخی وڵات تاوتوێکرا و دووپاتکرایەوە لەگرنگی بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەگژاچوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر و رێگەگرتن لەھەر هەوڵێک بۆ بەئامانجگرتنی ئاسایشی هاووڵاتیان، ھەروەھا جەخت کرایەوە لە پێویستی پشتیوانی کردن لە ھێزە ئەمنییەکان، تاوەکوو کارەکانی خۆیان بە باشی ئەنجام بدەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

ئاماژە بەوەش کراوە: "لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەبارەت بە دۆخی سیاسی وڵات گفتوگۆ کرا و جەخت کرایەوە لە گرنگیی سازان و یەکڕیزی و بەهێز کردنی بەرەی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵینگارییە جۆراوجۆرەکان و پشتیوانی کردن لە دیالۆگ بۆ چارەسەر کردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە ئاڕاستەی ھێنانەئاراوەی داواکارییە نیشتمانییەکان، لە ھەمووشی گرنگتر ھێنانەدی داوا رەواکانی خەڵک لە رووی خزمەتگوزاری و بژێوی ژیان و پێویستی چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی عێراق.

News Code 5913

Your Comment

You are replying to: .
captcha