بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا لە رێگای ڤیدیۆ رایگهیاند: "بە ئامادەکردنی پڕۆژەیەکی نوێوە خەریکین، کە دەرفەتی ئەوە بۆ یەک ملیۆن خوشک و برای سووریمان دەڕەخسێنێت کە لە وڵاتەکەمان میواندارییان دەکەین، بە شێوەی ئارەزومەندانە بگەڕێنەوە سووریا".
ناوبراو ئاماژهی بهوهش كرد، "بۆ ئەوەی ئەگەر تاکوو ئاستێکی دیاریکراویش بێت هەلومەرجی ژیانی ئەو هاووڵاتییانەی سووریا باش بکەین کە چەندین ساڵە لە ناوچە پارێزراوەکانی باکووری سووریا لەنێو خیوەتدا دەژین، رێوڕەسمی کردنەوە و رادەستکردنی ئەو خانووانە ئەنجام دەدەین کە تەواو بون. تاکوو ئێستا لە کۆی 77000 خانوو 57306 خانو تەواو بوون.
سەرۆك کۆماری تورکیا باسی لهوهشكرد، لە هەوڵی پڕۆژەیەکی نوێدان بۆ گەڕانەوەی ئارەزومەندانەی یەک ملیۆن پەنابەری سووری لە تورکیاوە بۆ سووریا، وتی: "بە ئامادەکردنی پڕۆژەیەکی نوێوە خەریکین، کە دەرفەتی ئەوە بۆ یەک ملیۆن خوشک و برای سووریمان دەڕەخسێنێت کە لە وڵاتەکەمان میواندارییان دەکەین، بە شێوەی ئارەزومەندانە بگەڕێنەوە سووریا، ئەم پڕۆژەیە بە پشتیوانی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی تورکیا و جیهان ئەنجام دەدەین".
Your Comment