بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی پێشمەرگە راگەیێندراوێکی لەبارەی مووشەکباران کردنی سنووری قەزای خەبات بڵاو کردەوە و رایگەیاندووە: "جارێکی تر گرووپەکانی دەرچوو لە یاسا لە ناحیەی بەرتلەی قەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەواوە، شەش مووشەکیان ئاڕاستەی سنووری قەزای خەبات کرد."
وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاند، "هیچ زیانێکی گیانی بەدوادا نەهاتووە و لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە دەستیان پێکردووە."
Your Comment