دەقی پەیامەکەی نێچیرڵان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان به گه‌رمى له هه‌موو موسڵمانان له کوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌که‌م. هيواى جه‌ژن و پشوويهکى ئارام و ئاسووده بۆ هه‌مووان ده‌خوام.
جه‌ژن له کاتێکدا ده‌گه‌ڕێته‌وه که دۆخى عێراق و هه‌رێمى کوردستان ئه‌وپه‌ڕى پێويستى به مانا و به‌هاکانى جه‌ژنه له لێبورده‌يى، ئاشته‌وايى، به‌خۆداچوونه‌وه و پێکهاتنه‌وه. بۆيه با هه‌موومان ئه‌م جه‌ژنه بکه‌ينه ده‌رفه‌تێک بۆ هاريکارى و لێکگهيشتن، تا له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌ست له‌ناو ده‌ست، قه‌يران و ئاڵۆزييه‌کان تێپه‌ڕێنين و قۆناغێکى تازه‌ى پێکه‌وه‌يى ده‌ستپێ بکه‌ين، ده‌سکه‌وته‌کان و ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى کوردستان بپارێزين.
له هه‌رێمى کوردستان له هه‌موو کاتێک زياتر پێويستيمان به پێکه‌وه‌يى، تهبايى و يهکڕيزييه. بۆيه داوا له پارتى و يه‌کێتى وه‌ک دوو هێزى سه‌ره‌کى و هه‌موو لايه‌نه کوردستانييه‌کان ده‌که‌م جه‌ژن بکه‌نه ده‌رفه‌تێک و له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى گه‌ل و وڵات، هه‌رچى کێشه و ناکۆکى هه‌يه به‌لاوه بنێن، خۆيان له هه‌ڵمه‌ت و په‌لامارى ميديايى و يهکترشکاندن بپارێزن. پێکه‌وه، يه‌کڕيز و ته‌با، هاريکار و هاوئاهه‌نگ بن تا له‌سه‌ر ئاستى عێراقيش پێگه و ڕۆڵ و کاريگه‌رييان هه‌بێت.
با جه‌ژن بۆ هه‌مووان له هه‌رێمى کوردستان و عێراق ببێته مايه‌ى خێر و خۆشى و کردنه‌وه‌ى ده‌رگايه‌کى ئاسووده‌يى و ئارامى و سه‌قامگيرى. جه‌ژن له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێک به خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردسان
Your Comment