هەولێر بە شەش مووشەک کرایە ئامانج

بەشی عێراق و هەرێمی کورووستان- دژەتیرۆری کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت شەش مووشەک لەنزیک زێی بادینان لەقەزای خەبات کەوتنە خوارەوە.

کوردپرێس:

بەگوێرەی ئه‌و زانیاریانه‌ى پەیجی دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان ئاشكرایكردوون، کەمێک له‌مه‌وبه‌ر شەش مووشەک لەنزیک زێی بادینان لە سنووری قەزای خەبات کەوتنە خوارەوە.
له‌باره‌ى زیانه‌كانى ئه‌و مووشه‌كبارانه‌شه‌وه‌ دژه‌ تیرۆر ڕایگه‌یاندووه‌، هیچ زیانێکی گیانی‌و مادی لێنەکەوتووەتەوە.
دژه‌ تیرۆر ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندووه‌، "بە گوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لەسنووری ناحیەی بەرتلەی سەر بەقەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەوا ئاراستەى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر کراون".

News Code 5870

Your Comment

You are replying to: .
captcha