بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی باڵای هاوپەیمانێتی سیادە کرد کە پێک هاتبوو لە خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانێتی سیادە و محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەحمەد جبووری ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و کۆسپ و گرفتەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق؛ هەروەها جەخت لەسەر هەوڵدان بۆ کۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی و پێکهێنانی حکوومەتی تازەی عێراقی کرایەوە.
Your Comment