بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جینیفەر جاڤیتۆ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆکاروباری عێراق و ئێران، ڕایگەیاند: دەبێت سەرکردە سیاسییەکانی عێراق پەلە لە پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتدا بکەن و ئەو دۆخە ناسەقامگیرییەی ماوەی زیاتر کە شەش مانگە لەدوای هەڵبژاردنەکانەوە درووستبووە کۆتایی پێبهێنن.
باسی لەوەش کردووە کە بەگشتیی لە دوای هەڵبژاردنەکان لایەنە سیاسییەکان نزیکەی پێنج مانگ و زیاتریش خەریکی گفتوگۆی دابەش کردنی پۆستەکان دەبن، بەڵام ئەمجارە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە شەش مانگ هێشتا ئەو گفتوگۆیانە دەستیان پێ نەکردووە.
ئەم بەرپرسە ئەمریکییە وتووشیەتی ئەگەر حکوومەتی عێراق پێکبهێندرێت هەوڵەکان بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی ستراتێژیی نێوان ئەمریکا و عێراق دەست پێدەکاتەوە و پشتگیرییەکانی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش زیاتر دەبێت.
Your Comment