هێرشەکانی تورکیا هەڕەشە لە ئاسایش و ئاشتی دەکەن

بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت هێرشەکانی تورکیا هەڕەشە لە ئاسایش و ئاشتی دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە لە تویتێکدا دەڵێت: هێرشەکانی تورکیا "هەڕەشە لە ئاساییش و ئاشتی دەکەن و ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعشیش پەک دەخەن."

مەزڵوم عەبدی دەشڵێت، تورکیا ئەو رێککەوتنە نێودەوڵەتییانەی بە بەشداریی وڵاتانی گەرەنتیکار واژۆکراون، بۆ دژایەتی کردنی "هەرێمەکەمان" پێشێلیان دەکات.

مەزڵوم عەبدی لەو بارەیەوە نووسیویەتی: "بە ئامانجکردنی کۆبانێ، تۆپبارانکردنی خەڵکی سڤیلی بێگوناه و کوشتنی کەسایەتیی کارگێڕی لە رێگەی درۆنەوە بریتین لە دنەدان و هەڕەشەن بۆ سەر ئاساییش و ئاشتی، ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعشیش پەکدەخەن."

ئەوە لە کاتێکدایە کە رۆژی 20-4-2022 لە هێرشێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیادا لە کۆبانێ، سێ بەرپرسی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) گیانیان لەدەست دا.

News Code 5795

Your Comment

You are replying to: .
captcha