کوردپرێس: بڕیاردەری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە چەند نووسراوێکدا و بە پاڵپشتی دەسەڵاتەکانی بافڵ تاڵەبانی، سزادانی ژمارەیەک سەرکردە و بەرپرسی حیزبەکەیانی راگەیاند.
ئەو بەرپرسانەی سزادراون بریتین لە حامید حاجی غالی، ئارێز عەبدوڵا، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، بێستون سابوراوایی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، رێزان شێخ دلێر راوێژکاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی.
شایانی باسە ئەو سەرکردە و بەرپرسانەی یەکێتی لە ماوەی رابردوودا زۆرترین رەخنەیان لە ئەدای حکوومەتی هەرێم و حیزبەکەیان گرتووە.
Your Comment