بەرهەم ساڵح: هێرشی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان هەڕەشە کردنە لە ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق راگه‌یه‌ندراوێکی له‌باره‌ی هێرشه‌کانی سوپای تورکیا بۆسه‌ر ناوچه‌ سنووریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بڵاوکرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌که‌ی تورکیا قبووڵکرا و نییه.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، به‌نیگه‌رانیه‌کی زۆره‌وه‌ له‌ ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌کانی تورکیا له‌ناو سنووری عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌ڕوانێت که‌ پێشێل کردنی سه‌روه‌ری و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.

ناوبراو راشیگه‌یاند: "دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌کانی تورکیا له‌ سنووری عێراق له‌ هه‌رێمی کوردستان و به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراقی فیدراڵ که‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر داوای راگرتنیان و ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگی کراوه‌، قبووڵ ناکرێت".

بەرهەم ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، "له‌کاتێکدا جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کی باش له‌گه‌ڵ تورکیا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ ئه‌منییه‌کان له‌ڕێگه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش و گفتوگۆی پێشوه‌خته‌وه‌، ڕێوشوێنی ئه‌منی تاکلایه‌نه‌ش له‌دۆسیه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراوی ئه‌منی قبووڵکراو نییه‌ و پێویسته‌ رێز له‌سه‌روه‌ریی خاکی عێراق بگیرێت".

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار: "بڕیاری فه‌رمی ده‌وڵه‌تی عێراق و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رده‌وامی ڕه‌تکردنه‌وه‌یه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌یه‌ که‌ عێراقه‌ بکرێته‌ گۆڕه‌پانی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ململانێکان و سه‌روه‌رییه‌که‌ی پێشێل بکرێت و هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری دروست بکرێت".

سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌، "عێراق ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌ بکرێته‌ گۆڕه‌پانێک بۆ ده‌ستدرێژی و هه‌ڕه‌شه‌ بۆسه‌ر هیچ وڵاتێکی دراوسێ".

News Code 5764

Your Comment

You are replying to: .
captcha