بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیزا فه‌له‌که‌دین کاکەیی پەرلەمانتاری پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبه‌که‌ى وتووه: "ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی دوای ھۆشدارییەکەی داومانە بە سەرۆکی پەرلەمان و تائێستا ڕەوشەکە هەروەک خۆیەتی، داواکارین دەست بە کۆبوونەوەی پەرلەمان بکرێت و مافی خەڵکی کوردستان زەوت نەکرێت، چوونکە ڕاگرتنی کۆبوونەوەکان کاریگەریی لەسەر ئابووریی کوردستان و بازاڕ و بژێوی ھاوڵاتییانیش ھەبووە، ھەتا لەڕووی دەروونییەوە کاریگەریی ھەبووە".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى وتوویه‌تى: "پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا ھەندێ گۆڕانکاریی ڕوو بدات و ڕەوشەکە لەو چەقبەستووییەی هەیە، دەربازی ببێت، جارێ دیاریش نییە گۆڕانکارییەکان تا چ ڕادەیەک دەبن، بەڵام ئەو ڕەوشەی ئێستا بەمشێوەیە نامێنێت و گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت، ھەموومان تەمەننای ئەوە دەکەین ھەرێم لەم قۆناغە تێپەڕێت و لایەنەکان بگەنە ئەنجامێک".
ناوبراو جه‌ختیشی کردۆته‌وه، "پارتی نیەتی زۆرینەی نییە، بەڵام ئەگەر ڕەوشەکە بەو شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت، بەڵێ، پارتی لەپێناو خەڵک و بۆ بەرژەوەندیی گشتی ھەڵوێست و بەدیلی ھەیە و دەرچەیەک دەبێت بۆ ڕزگاربوون، ئەوانەی باسی زۆرینە دەکەن بۆچی چاو لە کۆبوونەوەی 23ی حوزەیران ناکەن، کە ئەوان زۆرینەیان بەکارھێنا، ئەگەر ئێمە زۆرینە بەکاریش بێنین، بۆ بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان دەبێت".
پێشتر زانا مه‌لا خالید سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "داواکاریمان بۆ سه‌رۆکى په‌رله‌مان نییه، به‌ڵکوو هۆشداریمان بۆى هه‌یه و ڕایده‌گه‌یه‌نین، بابه‌تى یاساى هه‌ڵبژاردن و کۆمیسیۆن پێکه‌وه بهێننه په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نه‌کات، ئه‌وا پارتى زۆرینه‌ى خۆى به‌کار ده‌هێنێت و بۆ ئه‌نجام دانى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر که‌س ناوه‌ستێت".
له‌وه‌ڵامى سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتیشدا لوقمان وه‌ردى جێگرى سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى ڕایگه‌یاند: "ئاخر ئاسان نییه زۆرینه‌ی خۆی به‌کاربهێنێت له‌ڕووی پهیڕهویهوه، هه‌تا سه‌رۆکی په‌رله‌مان بانگهێشتی دانیشتن نه‌کات، به‌پێی ماده‌ی 18 له ده‌سه‌ڵاتی خودی سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌بێت که بانگهێشتی دانیشتی په‌رله‌مان بکات، به‌رنامه‌ی کار به‌زۆرینه داده‌نرێت، به‌ڵام بانگهێشت کردن بۆ دانیشتن ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتی خودی سه‌رۆکی په‌رله‌ماندایه".
ناوبراو ئه‌وه‌شى وت: "یه‌ک ده‌رچه له‌به‌رده‌م پارتیدایه، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئه‌زموونی خولی چواری په‌رله‌مانی کوردستان دووباره بکاته‌وه، ئه‌وا ئه‌وکات خۆمان واقیعی سیاسی و جوگرافی هه‌رێمی کوردستان ده‌زانین، یه‌کێتی هێزێکه کاریگه‌ریی و قورسایی خۆی هه‌یه و پارتیش له هێز و قورسایی یه‌کێتی تێده‌گات، ئه‌وکاته ئه‌گه‌ر خوانه‌کات پارتی په‌نای برده‌به‌ر حاڵه‌تێکی وه‌ها، ده‌بێت به‌رپرسیارێتی هه‌موو لێکه‌وته‌کان له‌ئه‌ستۆ بگرێت".
Your Comment