دژە تیرۆری کوردستان: لە نەینەوا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی هێزەکانی حەشدی شەعبی کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراو بۆردوومانی دوو خاڵی حەشدی شەعبیی کرد و زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژه تیرۆری کوردستان ئه‌مشه‌و له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، فڕۆکه‌که‌ بۆردوومانی دوو خاڵی سەربازیی فەوجی 87ی حەشدی شەعبی لە نێوان دووڕییانی سمود لە ناحیەی زومماری کردووه‌ و لە ئاکامی بۆردوومانەکەدا زیانی گیانی و ماددی بەر ئەو دوو خاڵە سەربازییەی حەشدی شەعبی کەوتووە.

News Code 5724

Your Comment

You are replying to: .
captcha