لەسەر دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆران داوای یاسایی لەسەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆران "بە بەڵگە و دۆکیۆمێنتەوە" داوای یاسایی لەسەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان تۆمار دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (10ی نیسانی 2022) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەرێگەی داواکاری گشتیەوە سکاڵا لەسەر حکوومەت تۆمار دەکەین، لەسەر ئەوەی کە پرۆژە یاسای بودجە نایەتە پەرلەمان، پارە لە بانکەکاندا نامێنێت، دابەش کردنی مووچە بەبێ هۆ دوا دەخرێت.

وتیشی، دەبێت سلێمانی و هەرێم لەم شڵەژاوییە داراییە رزگار بکرێت و سەرچاوەی داهات و کۆنتڕۆڵی پارەی بانکەکانی بکرێت.

ناوبراو جەختی کردەوە کە "ئێمە وەک فراکسیۆنی یەکگرتوو سوورین لەسەر ئەنجام دانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا، هەموار کردنەوەی یاساکە هیچی ناوێت جگە لە بڕیارێک لە پەرلەمانی کوردستانەوە".

شێرکۆ جەودەت باسی لەوەش کرد، "هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان یەکێتی و پارتی ڕێگرن لە بەردەمی بە بەڵگەی ئەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نایکاتە بەرنامەی کارەوە".

News Code 5683

Your Comment

You are replying to: .
captcha