سەرۆک وەزیرانی عێراق: گەلی عێراق چاوەڕوانی پێکهێنانی حکوومەتن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مستەفا کازمی، داوا لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات بڕیاری گونجاو بدرێت لە پێکهێنانی حکوومەتی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکدا ڕایگەیاند: " لەئێستادا گەلی عێراق چاوەڕێی پێکهێنانی حکوومەتێکی چاکسازیخوازە کە لە ئاست چاوەڕوانییەکانیدا بێت، بۆیە داوا لە لایەنە سیاسیەکان دەکەم بڕیاری سیاسیی گونجاو بدەن و پابەندی دەقە دەستورییەکان بن".

ئاماژەی بەوەش کرد، "داوا لەسەرجەم لایەنەکان دەکەم کە وانە لە هەڵەکانی رابردوو وەربگرین و دووبارەیان نەکەینەوە و بە هەماهەنگی کار بکەین".

مستەفا کازمی باسی لەوەش کرد، "جیهان بە قەیرانێکی گەورەدا تێدەپەڕێت، عێراقیش بەدەر نییە لەو قەیرانانە، بۆیە پێویستە فراکسیۆنەکانی پەرلەمان پەلە بکەن لە دەرکردنی یاسای پاڵپشتی لەناکاوی ئاسایشی خۆراک، چوونکە ئەو یاسایە ئامانجی پاراستنی گەلەکەمانە لەناو جەرگەی ئەو قەیرانە نێودەوڵەتیانەی دروست بوون".

News Code 5675

Your Comment

You are replying to: .
captcha