بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لهڕاگهیهنراوێكدا كه ناوى 21 پهرلهمانتارى لهسهره ئاماژه بهوهكراوه، "پاش باشبوونی دۆخی دارایی و داهاتی هەرێم، جێگەی داخە و لە هەمانکاتدا دابەش نەکردنی مووچە و وەڵامنەدانەوەی کێشەکانیان هاووڵاتیان لەلایەن حکوومەتەوە جێگەی سەرسوڕمانە".
ئهوهش هاتووه، "لەلایەکی ترەوە ڕاگرتنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە کوردستانی خستووەتە دۆخێکی مەترسیدار، چوونکە ناکرێت لەم دۆخە خراپەی ژیانی هاووڵاتیاندا، تاکە دەزگای نوێنەرایەتی خەڵکیش کە پەرلەمانە بەئەرکەکانی هەڵنەستێت و بەپاساوی نایاسایی و ناڕەوا کار و کۆبوونەوەکانی ڕاگرێت".
ئەو پەرلەمانتارانە جهخت دهكهنهوه، "ئێمە وێڕای سەرکۆنەی ئەم سیاسەتە چەوتەی حکوومەت، لەهەمانکاتدا داوادەکەین دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەزوویی کۆبوونەوەکانی دەستپێبکاتەوە و وەڵامگۆی داوا و ناڕەزایی خەڵک بێت".
Your Comment