لە کۆتاییدا موقتەدا سەدر ناچار بە سازشت کردن دەبێت

بەشی جیهان- جۆێل وینگ، شرۆڤەکاری پرسەکانی عێراق لەبارەی ئەو بنبەستە سیاسیەی ئێستای عێراق و مکووڕ بوونی موقتەدا سەدر لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینە بە ئاژانسی کوردپرێسی وت: سەدر لە کۆتاییدا ناچار دەبێت سازشت بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، 6 مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تێپەڕیوە و هێشتا لەلایەن نوێنەرانی پەرلەمانەوە نە سەرۆک کۆمار هەڵبژێردراوە نە سەرۆک وەزیران. هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ڕێکنەکەوتنی ڕەوتە سیاسیەکانی ئەو وڵاتە لەسەر چۆنیەتیی پێکهێنانی حکوومەت و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار. هاوپەیمانێتیەکەی سەدر و بارزانی و حەلبووسی بڕوایان بە پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەیە بەڵام چەند ڕەوتێک بۆ نموونە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە و هەکێتی نیشتمانی و چەند حزبێکی دیکەی کورد مکووڕن لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی نیشتمانیی گشتگیر. ئاژانسی هەواڵی کودپرێس، بۆ تاوتوێ کردنی ئەم بابەتە دیمانەیێکی لەگەڵ جۆێل وینگ، شرۆڤەکاری پرسەکانی عێراق ئەنجام داوە.

ئایا هاوپەیمانێتیی سەدر و بارزانی و حەلبووسی بژاردەیێکی باشن بۆ پێکهێنانی جکوومەت لە عێراق؟

جۆێل وینگ، شرۆڤەکاری پرسەکانی عێراق لەبارەی مکووڕ بوونی بەرەی سەدر بۆ پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینە بە کوردپرێسی وت: موقتەدا سەرد هەوڵ دەدات بۆ بەدەست هێنانی خولیای دێرینەی خۆی بۆ ئەوەی کە ببێتە ئەکتەری سەرەکی لە عێراق. ناوبراو دەوری گرینگی بینیوە لە پێکهێنانی حکوومەتەکانی ڕابردووی عێراقدا بەڵام ئێستا لەژێر کونترۆڵدایە. سەدر دەیهەوێت خۆی وەکوو هاووڵاتیێکی عێراقیی نەتەوەخواز و ڕێفۆرمخواز بناسێنێت بەڵام هەموو شت لەسەر بنەمای هێز و دەسەڵاتە. ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەم هاوپەیمانێتییە هیچ جیاوازیێکی لەگەڵ هاوپەیمانێتییەکانی پێشوودا نەبێت.

هۆکاری شکست هێنانی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ عێراق

جۆێل وینگ، لەبارەی ئەوەی کە چ کەسێک یا چ ڕەوتێک ڕێگری دەکات لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق دەڵێت: چوارچێوەی هەماهەنگی ڕێگری دەکات لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و نەگەیشتنی نوێنەران بە نیسابی یاسایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق. دادگای فیدراڵ بڕیاری داوە کە دەبێت دوو لەسەر سێی نوێنەرانی پەرلەمان لە ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا لە پەرلەمان بن. چوارچێوەی هەماهەنگی توانیوە تەنانەت ڕێگری بکات لە بەشداری کردنی زیاتر لە یەک لەسەر سێ نوێنەران لەبەشداری کردن لەو کۆبوونەوەیەدا.

ناوبراو لەبارەی ئامانجی چوارچێوەی هەماهەنگی لە دژایەتی کردنی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەڵێت: چوارچێوەی هەماهەنگی دەیهەوێت حکوومەتی یەکگرتووی نەتەوەیی پێکبهێنێت کە هەموو لایەنەکان تیایدا بەشدار بن و دژایەتی هزری ڕەوتی سەدر دەکات بۆ پێکهێنانی حکوومەتی زۆینە کە دەیهەوێت دوو ڕکاربەری خۆی واتا نووری مالیکی و عەسایبی ئەهلولحەق بسڕێتەوە. ئەم دژایەتی و ململانێیە ڕێگری دەکات لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ.

ڕێگاچارەی کۆتایی هێنان بەم بنبەستە سیاسییەی عێراق

شرۆڤەکاری پرسەکانی عێراق دەڵێت: سەدر ئێستاش بڕوای وایە کە دەتوانێت چاوەڕوان بێت کە تاکوو دوو لەسەر سێی نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق بەشدار بن لە پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ. بەڵام ئەم ئەگەرە لاوازە و لە کۆتایدا سەدر ناچار دەبێت لەسەر ئەم پرسە سازشت بکات. بەڵام ئەم پڕۆسەیەش کاتێکی زۆر دەخایەنێت.

پاشهاتەکانی ڕەت کردنەوەی چالاکییە نەوتییەکانی هەولێر لەلایەن دادگای فیدراڵی عێراقەوە

شرۆڤەکاری پرسەکانی عێراق لەبارەی پاشهاتەکانی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق کە چالاکییە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بە نایاسایی وەسف دەکات وتی: هەڵمەتەکەی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی چالاکییە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان شکستێکە بۆ حکوومەتی هەرێم و کاریگەریی دەبێت لەسەر تواناکانی بۆ ڕاکشانی سەرمایەی نوێ و بەبازاڕی کردنی نەوت. بەم حاڵەوە هەرێمی کوردستان بڕوای وایە کە بەغدا ناتوانێت ئەم بڕیارە جێبەجێ بکات و گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە. هەرێمی کوردستان بەم هیوایەوە کە لەگەڵ بەغدا دەگاتە ڕێککەوتن جێبەجێ کردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ دوا دەخات.

News Code 5606

Your Comment

You are replying to: .
captcha