بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبوار عەبدولڕەحمان، وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بینای پەرلەمانەوە بە میدیای فەرمیی جووڵانەوەکەی ڕایگەیاند، "ڕێککەوتنی ئێمە لەگەڵ سەدرییەکان لەسەر چوونەژوورەوەیە بۆ دانیشتنەکە نەک دەنگدان بە کاندیدەکەیان".
ناوبراو دەشڵێت، "سەدرییەکان سەرجەم ئەو 17 خاڵەیان قبوڵ کردووە کە ئێمە وەک مەرج دامانناوە بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنی ئەمڕۆ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار".
Your Comment