نەوەی نوێ: سەدرییەکان مەرجەکانی ئێمەیان بۆ بەشداری لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق قبووڵ کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ و کاندیدی جووڵانەوەکە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ڕایگەیاند، "گەرەنتیمان لە سەدرییەکان وەرگرتووە کە ئەو 17 خاڵە دەکرێت کە ئێمە پێشکەشمان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبوار عەبدولڕەحمان، وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بینای پەرلەمانەوە بە میدیای فەرمیی جووڵانەوەکەی ڕایگەیاند، "ڕێککەوتنی ئێمە لەگەڵ سەدرییەکان لەسەر چوونەژوورەوەیە بۆ دانیشتنەکە نەک دەنگدان بە کاندیدەکەیان".

ناوبراو دەشڵێت، "سەدرییەکان سەرجەم ئەو 17 خاڵەیان قبوڵ کردووە کە ئێمە وەک مەرج دامانناوە بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنی ئەمڕۆ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار".

News Code 5540

Your Comment

You are replying to: .
captcha