به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ی حوزه‌یرانی 2019 سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منی به سۆمه‌ریه نیووزی ڕاگه‌یاند: کاژێر 10:35 خوله‌کی شه‌وی ڕابردوو (سێشه‌ممه 18ی حوزه‌یرانی 2019) مووشه‌کێکی کاتیۆشا له به‌ری ڕاستی مووسڵ و له نزیک گه‌راجی ته‌له‌عفه‌ر ئاراسته‌ی فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی نه‌ینه‌وا کراوه له ناوچه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی له ناوچه‌ی عه‌ره‌بی به‌ری چه‌پی مووسڵ که شوێنی مانه‌وه‌ی ژماره‌یێک له ڕاهێنه‌رانی ئه‌مریکا دێته ئه‌ژمار به‌ڵام ئاستی زانیارییه‌کانی ئاشکرا نه‌کراون.
هاوکات شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا کردنه‌ئامانجی به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ له ڕێگای مووشه‌کی کاتیۆشای پشتڕاست کرده‌وه و گوتی: مووشه‌کی کاتیۆشا له نزیکه‌ی فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی نه‌ینه‌وا که‌وتۆته خواره‌وه به‌ڵام هیچ خه‌سارێکی به‌دواوه نه‌بووه.
فه‌ریق نۆمان زۆبعی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی نه‌ینه‌وا له ڕێگای به‌یاننامه‌یێکدا باسی له‌وه کرد که دۆخی مووسڵ له‌ژێر کۆنتڕۆڵدایه و ڕایگه‌یاند: ڕاکتهکه ده‌ستکرد بووه و نزیکه‌ی ناوه‌ندێکی ئه‌منی له به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ که‌وتۆته خواره‌وه.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی نه‌ینه‌وا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌م ڕووداوه هیچ جۆره خه‌سارێکی گیانی و مادی لێنه‌که‌وتۆته‌وه و زیادی کرد: هێزه ئه‌منییه‌کان له‌وان هێزی ئاسایشی نیشتیمانی، حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیس شوێنی داکه‌وتنی مووشه‌که‌که‌یان ئاشکرا کردووه و دۆخی مووسڵ له‌ژێر کۆنتڕۆڵدایه.
هاوپه‌یوه‌ند به‌م بابه‌ته سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منی به سۆمه‌ریه نیووزی ڕاگه‌یاند: هێزێکی هاوبه‌شی فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له نه‌ینه‌وا، فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سوپا، پۆلیس و ئاسایشی نیشتیمانی شوێنی هاویشتنی ڕاکتهکهیان له به‌ری ڕۆژئاوای مووسڵ دۆزیوه‌ته‌وه که به‌ره‌و ناوه‌ندی ئه‌منیی به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و شاره هاویژراوه.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که میدیاکانی‌تر له زاری سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کانه‌وه ڕایانگه‌یاندووه که مووشه‌کی کاتیۆشا بنکه‌ی فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنی حه‌شدی شه‌عبی له به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵی پێکاوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment